ئاژانسی هەواڵی نێودەوڵەتی (رووداو 24)
ڕووداو٢٤،ڕابردوو،ئێستا،داهاتوو
         

کاریگەری توندوتیژی خێزانی لەسەر منداڵان و چۆنیەتی پشتیوانیکردنیان لە ڕووی سۆزدارییەوە

کاریگەری توندوتیژی خێزانی لەسەر منداڵان و چۆنیەتی پشتیوانیکردنیان لە ڕووی سۆزدارییەوە
دونیا عەزیز حەمە

کاریگەری توندوتیژی خێزانی لەسەر منداڵان و چۆنیەتی پشتیوانیکردنیان لە ڕووی سۆزدارییەوە

کاریگەری توندوتیژی خێزانی لەسەر منداڵان و چۆنیەتی پشتیوانیکردنیان لە ڕووی سۆزدارییەوە

 

زۆرێک لە خێزانەکان بەدەست کێشەی توندوتیژی خێزانییەوە دەناڵێنن، ئەمەش کاریگەریی دەروونی قووڵ لەسەر هەموو ئەندامانی خێزانەکە بەجێدەهێڵێت،

بەتایبەتی منداڵان .ئەگەر منداڵەکەت لە ژینگەیەکی توندوتیژدا دەژی، پێویستە هەنگاوی دەستبەجێ بنێیت بۆ ئەوەی یارمەتی بدەیت بەسەر زەبر و زەنگی دەروونیدا زاڵ بێت،دەبێت دایم کەشێکی ئارامی بۆ فەراهەنگ بکەیت و بە دوری بگریت لە هەر توندو تیژیێکی خێزانی بۆیە

کاریگەرییە دەروونییەکانی توندوتیژی خێزانی لەسەر منداڵەکەت و

ترس و دڵەڕاوکێ و نەبوونی متمانە کە وا دەکات

بە خێرایی  گۆڕینی هەست و ڕەفتار  لە منداڵەکەتدا دەردەکەوێ بەهۆی توندوتیژی خێزانییەوە،

وەک ترس و دڵەڕاوکێ و نەبوونی متمانە بەخۆبوون وا لە منداڵەکەت دەکات هەست بە ترسێکی بەردەوام بکات لە دووبارەبوونەوەی، و نیگەرانی سەلامەتی خۆی و سەلامەتی کەسانی دیکەش بێت متمانەی بە خۆی و کەسانی دیکە لەدەست دەدات، و بەزەحمەت پەیوەندییەکی تەندروست دروست دەکات.

خەمۆکی و گۆشەگیری و تێکچوونی خەو وادەکات

منداڵەکەت لەوانەیە تووشی خەمۆکی بێت،

 

بە دور لێی مەڕوانە کە خۆی لە هاوڕێ و خێزانەکەی دوور بخاتەوە، هەست بە تەنیایی و گۆشەگیری بکات، کێشەی خەوتن و خواردنی هەبێت، هەروەها گۆڕانکاری لە ئارەزووی خواردندا .

منداڵەکە ڕووبەڕووی کێشەی تەرکیزکردن و فێربوون دەبێتەوە، هەروەها ڕەنگە ڕەفتاری شەڕانگێزانە یان خۆگۆڕین پیشان بدات.

هەنگاوی ئاسان و گرنگ بۆ یارمەتیدانی منداڵەکەت

دابینکردنی ژینگەیەکی سەلامەت و سەقامگیرە بۆیە

دڵنیابە کە پارێزگاری لە منداڵەکەت دەکەیت، دڵنیابە لەوەی کە منداڵەکەت هەست بە سەلامەتی دەکات لە ماڵەوە، هەروەها دەیپارێزیت لە هەر مەترسییەک ڕۆتینی ڕۆژانەی منداڵەکەت تا دەتوانیت ڕێک و پێک و جێگیر ڕابگرە، چونکە ئەمە یارمەتی دەدات هەست بە سەلامەتی بکات.

پشتگیری سۆزداری بۆ منداڵەکەت

خۆشەویستی و پاڵپشتییەکی سۆزداری زۆر بە منداڵەکەت بدە، پێی بڵێ کە خۆشت دەوێت و هەمیشە لە تەنیشتی دەبیت، هەوڵبدە ڕاشکاوانە و شەفافانە قسەی لەگەڵ بکەیت و بەبێ هیچ درۆیەک دۆخەکەی بۆ ڕوون بکەیتەوە.

گوێ بگرە و ئاسانکاری بۆ منداڵەکەت بکە

کاتێک بۆ گوێگرتن لە منداڵەکەت تەرخان بکە بەبێ ئەوەی قسەکانی ببڕیت، هەروەها هانی بدە بە ئازادی هەستەکانی دەرببڕێت، بە لەبەرچاوگرتنی بەکارهێنانی زمانێکی سادە و ڕوون بۆی ڕوون بکەرەوە  ئەوەی ڕوودەدات، هەروەها دووری بخەوەرەوە لە بەکارهێنانی زاراوەی ئاڵۆز یان ترساندنی منداڵەکە.بە هەر هۆکارێک بێت بۆیە ئەگەری هەر حاڵە لە بابەتە پێویستە

منداڵەکەت بە پزیشکی دەروونی بناسێنی

چوونکە پزیشکی دەروونی کە پسپۆڕە لە منداڵان دەتوانێت یارمەتی منداڵەکەت بدات بۆ دەربڕینی هەستەکانی و پەرەپێدانی میکانیزمەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو زەبر و زەنگە بۆیە هەوڵبدە درێغی نەکەیت لە داوای یارمەتی لە هاوڕێ و خێزانەکەت یان لە کەسانی پسپۆڕی تەندروستی دەروونی.

 

نووسینی دونیا عەزیز حەمە

2 ڕۆژ و 21 کاتژمێر و 20 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

کاریگەری توندوتیژی خێزانی لەسەر منداڵان و چۆنیەتی پشتیوانیکردنیان لە ڕووی سۆزدارییەوە

کاریگەری توندوتیژی خێزانی لەسەر منداڵان و چۆنیەتی پشتیوانیکردنیان لە ڕووی سۆزدارییەوە

ڕووداو 24


به‌‌‌ ڕێنوێنی به‌‌‌شێک له‌‌‌ ڕۆژنامه‌‌‌نووسانی سه‌‌‌ربه‌‌‌خۆ و چالاکڤانانی تێکۆشه‌‌‌ر، بڕیاردرا که‌‌‌ تۆڕی میدیایی ڕوداو٢٤ له‌‌‌مڕۆوه‌‌‌ ٥ی خه‌‌‌زه‌‌‌ڵوه‌‌‌ری ساڵی ٢٧٢٢ ده‌‌‌ست به‌‌‌ بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌واڵ و زانیاری له‌‌‌سه‌‌‌ر ڕاپه‌‌‌ڕینه‌‌‌کان بڵاو بکاته‌‌‌وه‌‌‌ و ببێته‌‌‌ ده‌‌‌نگ و ڕه‌‌‌نگی جه‌‌‌ماوه‌‌‌ری ڕۆژهه‌‌‌ڵاتی کوردستان و باشووری کوردستان و ڕۆژئاواو  باوکوری کوردستان بێت به‌‌‌بێ جیاوازی فکری و سیاسی.....

ده‌‌‌سته‌‌‌ی دامه‌‌‌زراندنی تۆڕی میدیایی ڕووداو ٢٤

 

 

په‌یوه‌ندی


ده‌‌‌سته‌‌‌ی به‌‌‌ڕێوبه‌‌‌ری ڕووداو ٢٤
[email protected]

ڕێکلام
[email protected]

ناورد و بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌وڵ

[email protected]

به‌‌‌شی په‌‌‌یوه‌‌‌ندیه‌‌‌کان

[email protected]

ئه‌په‌کانی ڕووداو 24


ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌ینی شه‌‌‌ندرۆید ، (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ئایفۆن،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ویندۆز،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی لینوکس،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)