ئاژانسی هەواڵی نێودەوڵەتی (رووداو 24)
ڕووداو٢٤،ڕابردوو،ئێستا،داهاتوو
         

آمریکا پنج انبار مهمات حوثی‌های یمن را با بمب‌افکن‌های رادارگریز هدف قرار داد

آمریکا پنج انبار مهمات حوثی‌های یمن را با بمب‌افکن‌های رادارگریز هدف قرار داد
ڕووداو ٢٤

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند، شەوی چوارشەممە بە کەڵک وەرگرتن لە فڕۆکەی بۆمبڕێژکەری دزێوی بی-٢، هێرشی ئاسمانی بۆ سەر دامەزراوەکانی هەڵگرتنی چەک لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هێزە حوسییەکان لە یەمەن ئەنجامداوە.

لۆید ئۆستین، وەزیری بەرگری ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، هێزەکانی ئەمریکا هێرشی وردیان بۆ سەر پێنج کۆگای ژێرزەمینیی تەقەمەنی لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی حوسییەکان ئەنجامداوە. ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو هێرشانە ئەو دامەزراوانەیان کردۆتە ئامانج کە حوسییەکان بەکاریدەهێنن بۆ بەئامانجگرتنی کەشتییە مەدەنی و سەربازییەکانی ناوچەکە.

وەزیری بەرگری جەختی لەوە کردەوە کە ئەم ئۆپەراسیۆنە نیشاندانی توانای ئەمریکایە بۆ بەئامانجگرتنی ئەو دامەزراوانەی کە دوژمنانی ئەمریکا هەوڵی شاردنەوەی دەدەن، تەنانەت ئەگەر ئەم دامەزراوانە لە ژێر زەوی قووڵ و بە توندی بنیات بنرێن.

ئەمریکا و شانشینی یەکگرتوو پێشتر چەندین هێرشیان کردبووە سەر پێگەکانی حوسییەکان بە مەبەستی کەمکردنەوەی توانای هەڕەشەکردنیان لە کەشتیوانی لە ئاوەکانی نزیک لە یەمەن. بەڵام هێرشەکانی حوسییەکان بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکان لە دەریای سوور و کەنداوی عەدەن بەردەوامن.

وەزیری بەرگری ئەمریکا جەختی لەوە کردەوە کە بەکارهێنانی فڕۆکەی بۆمبڕێژکەری دزێوی بی-٢ تواناکانی ئەمریکا نیشان دەدات بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن لە دژی ئەو ئامانجانەی کە بە پێویست دادەنرێت "لە هەرکاتێک و لە هەر شوێنێکدا".

بە گوتەی ئۆستین، ئەو فەرمانی ئەم لێدانە وردانە بە دوای فەرمانی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا بۆ کەمکردنەوەی توانای حوسییەکان بۆ بەردەوامبوون لە ڕەفتاری ناسەقامگیرکەر و بەرگریکردن لە هێز و کارمەندانی ئەمریکا لە یەکێک لە گرنگترین ڕێڕەوی ئاوی جیهان.

هەروەها فەرماندەیی ناوەندیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا (CENTCOM) کە بەرپرسە لە هێزەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکانی ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو بۆ سەر پێگەکانی حوسییەکان هیچ نیشانەیەکی گیانی هاووڵاتییانی سڤیل نییە.

ئەلعەرەبیە" بڵاویکردەوە، 15 هێرش بۆ سەر پێگەکانی حوسییەکان ئەنجام دراوە، لەو ژمارەیەش شەش هێرش بۆ سەر پێگەکانی شاری سنە ئەنجام دراون.

پێشتر بەرپرسێکی ئەمریکی بە ئەلعەرەبی ڕاگەیاندبوو، سوپای ئەمریکا هێرشی بۆ سەر کۆگای تەقەمەنی حوسییەکان ئەنجامداوە. هەروەها باسی لەوە کرد کە ئەو چەکە ئامانجدارانە لەلایەن حوسییەکانەوە بۆ هێرشکردنە سەر کەشتیوانی بەکارهێنراون.

هەروەها سی ئێن ئێن لە زاری سێ بەرپرسی بەرگری ئەمریکاوە بڵاویکردەوە کە ئەم هێرشانە کۆگاکانی تەقەمەنی و دامەزراوە ژێرزەمینییەکانیان کردۆتە ئامانج کە بریتی بوون لە چەکی تەقلیدی بۆ هێرشکردنە سەر کەشتییە سەربازی و مەدەنییەکان لە دەریای سوور و کەنداوی عەدەن.

یەکێک لەو بەرپرسانە ڕایگەیاند کە ئەمە یەکەمجارە ئەمریکا بۆمب هاوێژە ستراتیژییەکانی بی-٢ بۆ هێرشکردنە سەر حوسییەکان لە یەمەن کەڵک وەردەگرێت.

میدیاکانی حوسی هەروەها پشتڕاستیان کردۆتەوە کە هێرشەکانی ئەمریکا و بەریتانیا ناوچەکانی سنە و سەعدەیان کردۆتە ئامانج.

22 ڕۆژ و 11 کاتژمێر و 47 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

آمریکا پنج انبار مهمات حوثی‌های یمن را با بمب‌افکن‌های رادارگریز هدف قرار داد

آمریکا پنج انبار مهمات حوثی‌های یمن را با بمب‌افکن‌های رادارگریز هدف قرار داد

ڕووداو 24


به‌‌‌ ڕێنوێنی به‌‌‌شێک له‌‌‌ ڕۆژنامه‌‌‌نووسانی سه‌‌‌ربه‌‌‌خۆ و چالاکڤانانی تێکۆشه‌‌‌ر، بڕیاردرا که‌‌‌ تۆڕی میدیایی ڕوداو٢٤ له‌‌‌مڕۆوه‌‌‌ ٥ی خه‌‌‌زه‌‌‌ڵوه‌‌‌ری ساڵی ٢٧٢٢ ده‌‌‌ست به‌‌‌ بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌واڵ و زانیاری له‌‌‌سه‌‌‌ر ڕاپه‌‌‌ڕینه‌‌‌کان بڵاو بکاته‌‌‌وه‌‌‌ و ببێته‌‌‌ ده‌‌‌نگ و ڕه‌‌‌نگی جه‌‌‌ماوه‌‌‌ری ڕۆژهه‌‌‌ڵاتی کوردستان و باشووری کوردستان و ڕۆژئاواو  باوکوری کوردستان بێت به‌‌‌بێ جیاوازی فکری و سیاسی.....

ده‌‌‌سته‌‌‌ی دامه‌‌‌زراندنی تۆڕی میدیایی ڕووداو ٢٤

 

 

په‌یوه‌ندی


ده‌‌‌سته‌‌‌ی به‌‌‌ڕێوبه‌‌‌ری ڕووداو ٢٤
[email protected]

ڕێکلام
[email protected]

ناورد و بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌وڵ

[email protected]

به‌‌‌شی په‌‌‌یوه‌‌‌ندیه‌‌‌کان

[email protected]

ئه‌په‌کانی ڕووداو 24


ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌ینی شه‌‌‌ندرۆید ، (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ئایفۆن،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ویندۆز،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی لینوکس،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)