لە دادگایەکی ئیستانبوڵ شەڕەتەقە روویدا، دوو چەکدار کوژراون و پێنج پۆلیس و هاووڵاتیی مەدەنی برینداربوون.
لە دادگایەکی ئیستانبوڵ شەڕەتەقە روویدا، دوو چەکدار کوژراون و پێنج پۆلیس و هاووڵاتیی مەدەنی برینداربوون.
ئەمڕۆ سێشەممە، ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركیا رایگەیاند: لە ئەنجامی تەقەكردن لە گۆڕەپانی بەردەم دادگای ئیستانبوڵ، دوو کەس كوژراون، سێ كه‌سی دیكه‌ش برینداربون، تاوه‌كو ئێستاش هۆكاری سه‌ره‌كی روداوی ته‌قه‌كردنه‌كه نه‌زانراوه.
وەزیری ناوخۆی تورکیا ئاماژەی بەوەدا، دەرگای ژمارە دادگای هۆبەی چاغڵایان لە ئیستانبوڵ كەوتە بەر پەلامارێکی تیرۆرستی وە دوو هێرشبەرەکە یەکێکیان ژن بوەو و هەدوکیان کوژراون.
تیمی پزیشكی ره‌وانه‌ی شوێنی روداوه‌كه كراوه، كوژراو و برینداره‌كان بۆ نه‌خۆشخانه‌كان گواستراونه‌ته‌وه، كه له‌نێو برینداره‌كاندا دوو ئه‌فسه‌ری پۆلیس هه‌یه.
تا ئێستا هیچ لایەنێک ئەنجامدانی هێرشەکەی لە ئەستۆ نەگرتووە. وەزارەتی ناوخۆی تورکیاش دەڵێت پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ رووداوەکە کردووەتەوە.
ڕووداو ٢٤ سەرچاوەی هەواڵی باوڕپێکراو