پۆلیسی لەندەن بڕی ٢٠ هەزار پاوەند خەڵاتی هەر کەسێک دەکات کە زانیاری لەسەر تۆمەتباری هێرشبەرەکەی لەندەن ئاشکرابکات
پۆلیسی لەندەن بڕی ٢٠ هەزار پاوەند خەڵاتی هەر کەسێک دەکات کە زانیاری لەسەر تۆمەتباری هێرشبەرەکەی لەندەن ئاشکرابکات
پۆلیسی بەریتانیا ڕایگەیاندووە کە بۆ زانیاری و.
بۆ دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارەی کە بە مادەی کیمیایی لە شاری کلافام لە لەندەن هێرشی کردووەتە سەر دایک و دووکچەکەی وە ئاماژەی بەوەداوە کە بە بڕی ٢٠ هەزار پاوەند پێشکەش کراوە بۆ ئەو مەبەستە بۆیە ، پۆلیسی لەندەن ڕایگەیاندووە، دوایین جار عەبدولشاکور ئێزیدی لە ٣١ی ١ لە دەوروبەری کاتژمێر ٩:٣٠ خولەک بینراوە لە بە جێهێشتنی وێستگەیەکی ژێرزەمینی لە لەندەن. عەبدولشاکور ئێزیدی، تۆمەتباری هێرشەکە، لە ساڵی ٢٠١٨دا بە تۆمەتی "دەستدرێژی سێکسی" سزا دراوە، پێش ئەوەی لە نێوان ساڵی ٢٠٢١ و ٢٠٢٢ مافی پەنابەری پێبدرێت. دایکێک و دوو کچی تەمەن ٨ و ٣ ساڵ کە بەهۆی ڕشتنی مادەیەکی کیمیایی وەک تێزاب بریندار بوون. دەوترێت کە بارودۆخی دایکەکە ناجێگیرە و لەوانەیە تووشی برینێکی "هەمیشەیی" ببێت
ڕووداو ٢٤ سەرچاوەی هەواڵی باوڕپێکراو