ئه‌مڕۆ ٢٩ی ١ی ٢٠٢٤، ڕژێمی ئێران، به پاساوی جۆرارو جۆر، چوار لاوای کوردی له سێداره‌دا
چوار لاوای کورد که پێشتر له‌لایه‌ن ڕژێمی ئێرانه‌وه ده‌ستگیرکرابوون، ئه‌مڕۆ له سێداره‌دران!
ڕووداو ناوی ئه‌و شه‌هیدانه بڵاو ده‌کاته‌وه.
١/ محەممەد فەرامەرزی
٢/ موحسین مەزڵوم
٣/ وەفا ئازەربار
٤/ پژمان فاتیحی
ڕووداو ٢٤ زانیویه‌تی ڕژێمی ئێران داوای پاره‌ی له که‌سوکاریان کردووه له به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنه‌وه‌ی جه‌نازه‌کان.
له شۆڕشی ژینا، ڕژێمی ئێران که‌وتۆته گیانی کورد و ڕۆژانه چه‌ندین کورد له سێداره ده‌درێ!
ئه‌مه‌ش وه‌ک هه‌موولایه‌ک ئاگادارین، ته‌نها تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌یه له کورد، جینۆسایده دژ به کورد.
په گوێره‌ی هه‌واڵی ڕێکخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌کانی مرۆڤ، دۆسی ئه‌و چوار لاوه کورد، ناڕوون بووه، ماوەی ١٨ مانگ دەستبەسەرکرابوون. هه‌روه‌ها لە هەبوونی مافی پارێزەر بێبەش کراون.
ڕاپۆرتی هەنگاو بڵاوی کردۆته‌وه، کاتژمێر پێنجی ڕۆژی دووشەممە ٩ی ١ ی ٢٠٢٥، سزای لەسێدارەدانی چوار بەندکراوی سیاسیی کورد بە ناوەکانی پژمان فاتیحی تەمەن ٢٩ ساڵ و خەڵکی شاری کامێران، موحسین مەزڵووم تەمەن ٢٧ ساڵ و خەڵکی شاری مەهاباد، وەفا ئازەربار تەمەن ٢٦ ساڵ و خەڵکی شاری بۆکان و محەممەد (هەژیر) فەرامەرزی تەمەن ٢٨ ساڵە و خەڵکی دێولان، لە بەندیخانەی قزڵحیساری شاری کەرەج جێبەجێکرا.
چوار لاوی کورد گه‌یشتنه کاروانی شه‌هیدان!