حوکمی سێدارەی ماموەستای ئایینی پاش ١٤ ساڵ زیندانی و ئەشکەنجە، فەرهاد سەلیمی لە زیندانی قەزەلحسار جێبەجێ کرا
فەرهاد سەلیمی لە دایکبووی ١٣٥٧ی هەتاوی خەڵکی سەقز لەگەڵ ئەنوەر خزری، قاسم ئابستە، داوود عەبدوڵاهی، خوسرەو بەشارەت، کامران شێخە، ئەیوب کەریمی رۆژی ١٦ئازەری ١٣٨٨ لە لایەن بەکرێگیراوانی رژێمی خامنەای دەستبەسەر کران و بۆ زیندانی ورمێ ڕاگوێسترابون.
ئەو زیندانیانە بە تۆمەتی “موحاربە” ، “چالاکی دژی رژێم” ، “بەشداری لە گروپی سەلەفی” زیندانی کرابون و لەژێر ئەشکەنجەدا تۆمەتیان بەسەردا سەپا.
لە مانگی ڕابردوو حوکمی سێدارەی قاسم ئابەستە و ئەیوب کەریمی و داوود عەبدوڵاهی جێبەجێ کرابوو.