ئەنجومەنی لۆردانی بەریتانیا بڕیاری ناردنی کۆچبەرانی وڵاتەکەی بۆ رواندا بە کۆی 214 دەنگ دواخست،
ئەنجومەنی لۆردانی بەریتانیا بڕیاری ناردنی کۆچبەرانی وڵاتەکەی بۆ رواندا بە کۆی 214 دەنگ دواخست،
ئەنجومەنی لۆردەکانی داوا لە پەرلەمانی وڵاتەکەش دەکەن، وردبینی زیاتر بۆ بڕیارەکە بکرێت و دڵنیاببنەوە لەوەی رواندا بۆ کۆچبەران سەلامەت دەبێت یان نا.
رۆژنامەی "زە گاردیان"ی بەریتانی بڵاویکردەوە، ئەنجومەنی لۆردەکانی بریتانیا بە کۆی 214 دەنگ، بڕیاری گواستنەوەی کۆچبەران کە لەلایەن ریشی سۆناک سەرۆک وەزیرانەوە دراوە لە بریتانیاوە بۆ رواندا دواخست، پێشبینیش دەکرێت ئەو پرسە توڕەیی پارتی پارێزگارانی لێبکەوێتەوە.
زۆربەی دەنگی لۆردەکانی بریتانیا سەرنجیان لەسەر ئەو پێشنیازە بو کە لەلایەن لۆرد گۆلدسمیس سەرۆکی لیژنەی رێککەوتنە نێودەوڵەتییەکانەوە پێشنیاز کرا، ئەویش بریتیبو لە دواخستنی بڕیارەکە، "چونکە پێویستی بە هەنگاوی یاسایی زیاترە."
گۆلدسمیس لە دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجومەنی لۆردەکان ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوان ناڵێن، نابێت هەرگیز متمانە بەو بڕیارە ببەخشرێت، بەڵام دەلێن، پێویستە پەرلەمان دوبارە وردبینی بۆ بڕیارەکە بکات و پاشان بڕیار بدات کە ئەو کۆچبەرانە لە رواندا سەلامەت دەبن.
ڕووداو ٢٤ سەرچاوەی هەواڵی باوڕپێکراو