بەرەبەیانی ئەمڕۆ پاکستان زنجیرەیەک هێرشی سەربازیی وردی دژی ئێران ئەنجامدا
بەرەبەیانی ئەمڕۆ پاکستان زنجیرەیەک هێرشی سەربازیی وردی دژی ئێران ئەنجامدا
سوپاى پاکستان هێرشی موشەکی کردە سەر ئێران
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، وەزارەتی دەرەوەی پاکستان، جێبەجێکردنی گورزی سەربازیی لەدژی گروپە چەکدارەکانی دژ بە ئیسلام ئاباد لە ناوخۆی ئێران ڕاگەیاند، ئەمەش دواى ئەوەى تاران هێرشەکانی لە ناوخۆی پاکستان ئەنجامدا.
وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: “بەرەبەیانی ئەمڕۆ پاکستان زنجیرەیەک هێرشی سەربازیی وردی ئەنجامدا، کە هێرشەکانى دژی حەشارگەکانی تیرۆریستان بووە لە پارێزگای سیستان و بەلوچستانی ئێران.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا کە لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری بووە، ژمارەیەک “تیرۆریست” کوژراون.
بەگوێرەی بەیاننامەیەکی وەزارەتی دەرەوەی پاکستان، کە پێشتر بڵاویکردبووەوە، رۆژى سێ ش ەممە تاران ئاسمانی پاکستانی پێشێل کردووە، هێرشى ئەنجامداوە، بەهۆیەوە دوو پاکستانی کوژران و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون، پاکستان هۆشداری دابووە ئێران، کە کاردانەوەى دەبێت و ئەمرۆش بە فەرمى رایگەیاند، هێرشەکان کاردانەوەى هێرشەکەى سێ شەممەى رابردوو بووە.
بەگوێرەی میدیا فەرمییەکانی ئێران، هێرشەکانی ئێران لە ناوخۆی پاکستان، بۆ سەر دوو بنکەی گروپى چەکدارى جەیشلعەدل بووە.
ڕووداو ٢٤ سەرچاوەی هەواڵی باوڕپێکراو