فوئاد حوسێن كۆبوونەوە چاوەڕوانكراوەكەی كە بڕیاربوو ئەمڕۆ چوارشەممە لە داڤۆس لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران، حوسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان ئەنجامی بدات، هەڵوەشاندەوە.
وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن، كۆبوونەوە چاوەڕوانكراوەكەی كە بڕیاربوو ئەمڕۆ چوارشەممە لە داڤۆس لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان ئەنجامی بدات، هەڵوەشاندەوە.
كەناڵی ئەلعرەبییە بڵاوی كردووەتەوە، فوئاد حوسێن كۆبوونەوە چاوەڕوانكراوەكەی كە بڕیاربوو ئەمڕۆ چوارشەممە لە داڤۆس لەگەڵ حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان ئەنجامی بدات، هەڵوەشاندووەتەوە.
ڕاشیگەیاندووە، وەزیری دەرەوەی عێراق بەهۆی ئەو هێرشە مووشەكییەكەی كە شەوی ١٥ لەسەر ١٦ی ئەم مانگە لەلایەن سوپای تێرۆریستی پاسدارانەوە كرایە سەر شاری هەولێر، كۆبوونەوەكەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران لە داڤۆس هەڵوەشاندووەتەوە.
شەوی١٥ لەسەر ١٦ی ئەم مانگە سوپای پاسدارانی تێرۆریست بە ئاراستەکردنی ژمارەیەک مووشەکی بالیستی ھێرشی کردە چەند شوێنێکی ھەولێر و دواتر ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان-عێراق ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیاییدا ئاماژە بەوەدا کە کاتژمێر ١١:٣٠ی شەوی ١٥ لەسەر ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤، سوپای پاسدارانی ئێران بە چەندین مووشەکی بالیستیکی چەند ناوچەیەکی سڤیلنشینی ھەولێری بوردومان کرد و بە ھۆیەوە چوار ھاووڵاتیی شههید و شەش کەسی دیکەش بریندار بوون.