ئاژانسی هەواڵی نێودەوڵەتی (رووداو 24)
ڕووداو٢٤،ڕابردوو،ئێستا،داهاتوو
         

سەرۆکوەزیرانی ھەرێم له کۆبوونەوە لەگەڵ ئەنتۆنی بلینکن باسی هێرشەکانی ڕژێمی ئێران ده‌کات

سەرۆکوەزیرانی ھەرێم   له کۆبوونەوە  لەگەڵ  ئەنتۆنی بلینکن باسی  هێرشەکانی ڕژێمی ئێران ده‌کات
ڕووداو٢٤

سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی ڕایگەیاند ئەو ھێرشە مووشەکییەی کە لەلایەن ئێرانەوە کرایە سەر ھەولێر، بێ پاساو و ناڕەوان و نابێت چیتر کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لەبەرامبەر ئەم پەلامارانە بێ دەنگ بێت.

نووسینگەی ڕۆژنامەوانی سەرۆکوەزیرانی ھەرێم لە ڕاگەیاندراوێکدا  ڕایگه‌یاندووه‌   کە مەسرور بارزانی لە داڤۆس لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئەنتۆنی بلینکن کۆبووەتەوە.

 لە کۆبوونەوەکەدا  وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە توندی ھێرشەکەی سەر ھەولێری سەرکۆنە کردووە و بە پێشێلکارییەکی ئاشکرای بۆسەر سەروەریی عێراق ده‌زانێ،  ھاوخەمی وڵاتەکەی ئاراستەی قوربانیانی ھێرشەکە کردووە.

 ئەنتۆنی بلینکن لەکۆبوونەوەکەدا  دووپاتی کردەوە کە ئەمریکا و سەرۆک جۆ بایدەن، ئەم ھێرشانە بۆسەر ھەرێم بە ھەڕەشەی جیددی وەردەگرن و ھەوڵی پێویست بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری ھەرێم دەدەن.

لای خۆیەوە مەسرور بارزانی لە کۆبوونەوەکەدا، جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئەم ھێرشانە بێ پاساو و ناڕەوان و نابێت چیتر کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لەبەرامبەر ئەم پەلامارانە بێ دەنگ بێت.

 لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆکراوە لەبارەی گرنگی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان ھەرێم و حکوومەتی فیدڕالی و دابینکردنی مافە دەستوورییەکانی ھەرێم.

10 مانگ و 4 ڕۆژ و 17 کاتژمێر و 17 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

سەرۆکوەزیرانی ھەرێم له کۆبوونەوە لەگەڵ ئەنتۆنی بلینکن باسی هێرشەکانی ڕژێمی ئێران ده‌کات

سەرۆکوەزیرانی ھەرێم له کۆبوونەوە لەگەڵ ئەنتۆنی بلینکن باسی هێرشەکانی ڕژێمی ئێران ده‌کات

ڕووداو 24


به‌‌‌ ڕێنوێنی به‌‌‌شێک له‌‌‌ ڕۆژنامه‌‌‌نووسانی سه‌‌‌ربه‌‌‌خۆ و چالاکڤانانی تێکۆشه‌‌‌ر، بڕیاردرا که‌‌‌ تۆڕی میدیایی ڕوداو٢٤ له‌‌‌مڕۆوه‌‌‌ ٥ی خه‌‌‌زه‌‌‌ڵوه‌‌‌ری ساڵی ٢٧٢٢ ده‌‌‌ست به‌‌‌ بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌واڵ و زانیاری له‌‌‌سه‌‌‌ر ڕاپه‌‌‌ڕینه‌‌‌کان بڵاو بکاته‌‌‌وه‌‌‌ و ببێته‌‌‌ ده‌‌‌نگ و ڕه‌‌‌نگی جه‌‌‌ماوه‌‌‌ری ڕۆژهه‌‌‌ڵاتی کوردستان و باشووری کوردستان و ڕۆژئاواو  باوکوری کوردستان بێت به‌‌‌بێ جیاوازی فکری و سیاسی.....

ده‌‌‌سته‌‌‌ی دامه‌‌‌زراندنی تۆڕی میدیایی ڕووداو ٢٤

 

 

په‌یوه‌ندی


ده‌‌‌سته‌‌‌ی به‌‌‌ڕێوبه‌‌‌ری ڕووداو ٢٤
[email protected]

ڕێکلام
[email protected]

ناورد و بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌وڵ

[email protected]

به‌‌‌شی په‌‌‌یوه‌‌‌ندیه‌‌‌کان

[email protected]

ئه‌په‌کانی ڕووداو 24


ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌ینی شه‌‌‌ندرۆید ، (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ئایفۆن،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ویندۆز،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی لینوکس،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)