حکومەتی بەریتانیا، هۆشداری دەداتە هاوڵاتیانی وڵاتەکەی گەشت بۆ ناوچەکانی عێراق و دەوروبەری نەکەن چونکە لە ئێستادا عێراق شوێنێکی سەلامەت نییە
حکومەتی بەریتانیا، هۆشداری دەداتە هاوڵاتیانی وڵاتەکەی گەشت بۆ ناوچەکانی عێراق و دەوروبەری نەکەن چونکە لە ئێستادا عێراق شوێنێکی سەلامەت نییە
حکومەتی بەریتانیا رایگەیاند، هۆشداری دەداتە هاوڵاتیانی وڵاتەکەی گەشت بۆ ناوچەکانی عێراق و دەوروبەری نەکەن چونکە لە ئێستادا عێراق شوێنێکی سەلامەت نییە ئەوەش بەهۆی بوونی گروپە چەکدارییەکان لە ناوچەکەدا
حکومەتی بەریتانیا لە پێگەی فەرمی خۆی بڵاویکردووەتەوە، بەهۆی ئەوەی لە ئێستادا عێراق شوێنێکی سەلامەت نییە بۆ گەشتکردن داوا لە هاوڵاتیانی دەکات سەردانی ئەو وڵاتە نەکەن و ئەگەر گەشتێکی پێویست نەبێت؛ سەردانی هەرێمی کوردستانیش نەکەن.
ئاماژەی بەوەش کردووە، سەرەڕای ئەوەی رێوشوێنەکانی حکومەتی عێراقی بۆ پاراستنی ژیانی دانیشتوانی وڵاتەکە و ئەو گەشتیارانەی رووی تێ دەکەن سنووردار کراوە بەڵام تا ئێستاش بەهۆی بوونی گروپە چەکدارییەکان لە ناوچەکەدا هێرشەکان لە چەند ناوچەیەکی عێراق لەڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە بەردەوامە.
ئەوەشی خستووەتە روو، لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣ـەوە هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا و بنکەی هاوپەیمانان لە عێراق و دەوروبەری دەستی پێکردووە و لە ماوەی پچڕ پچڕدا دووبارە بووەتەوە.
ڕووداو ٢٤ سەرچاوەی هەواڵی باوڕپێکراو