هاوپهیمانان هێرشێکی فرۆکهیان کرده سهر دامهزراوهکانی ڕژێمی ئێران
وەزارەتی دیفاعی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، پێنجشەممه شەو ١٢ی ١ی ٢٠٢، , ئەمریکا و بریتانیا بە پشتیوانی ئوسترالیا، بەحرەین، کەنادا و هۆڵەند، هێرشی مووشەکی و ئاسمانی هاوبەشیان بۆ سەر تاقمی ترۆریستی حوسیەکان سەر بە ڕژیمی ئاخوندی ئێران, لە ڕۆژئاوای یەمەن ئەنجامدا.
ڕیشی سوناک سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لەم پەیوەندیەدا وتی هێزی ئاسمانی بەریتانیا هێرشی ئامانجداریان لە دژی ئەو دامەزراوە سەربازییانەی حوسییەکان لە یەمەن بەکاریان هێناوە ئەنجام داوە. هەروەها پنتاگۆن ڕایگەیاند که لانیکەم ۱۰ ئامانجی پێوەندیدار بە حوسییەکانمان لە یەمەنی کردە ئامانج.
هەروەها جۆ بایدن سەرۆک کۆماری ئامریکا لەسەر لەم بابەتە ڕایگەیاند که هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا بە هاوبەشی لەگەڵ بەریتانیا و بە پشتیوانی ئوسترالیا، بەحرەین، کانادا و هۆڵەند چەندین هێرشیان کردە سەر ژمارەیەک پێگەی حوسییەکانی یەمەن کە لەلایەن دەسەڵاتدارانی ڕژیمی ئاخوندی ئێران پشتیوانی دارایی و ماڵییان لێ دەکرێت.ئەم هێرشانە لە وەڵامی ڕاستەوخۆی هێرشەکانی حوسییەکانە بۆ سەر کەشتییە نێودەوڵەتییەکان لە دەریای سوور ئەنجام دراوە.