یەڤگنی پریگۆژین سه‌رۆکی ئاڤگنه‌ری میلیشیاکانی ڕووسیا, به ئاشکرا سه‌رۆک و سوپای ڕووسیا تاوانبار ده‌کات، ئه‌وه‌ش ئه‌گه‌ری شه‌ڕی نێوخۆ زیاتر ده‌کات
له مانگی دووی ساڵی ٢٠ ٢٢، به فه‌رمانی ڤلادیمیر پوتین هێرشێکی سه‌ربازی به‌ربڵاو کرایه سه‌ر ئوکڕانیا، ئه‌و هێرشه به ئۆپێڕاسیۆنێکی تایبه‌ت ناونرا، به‌لام هێزه‌کانی ڕووسیا، به فه‌رمانی هیزه‌کانی ڤاگنه‌ر توانیان پێشڕه‌وی زۆر بکه‌ن و به‌شێکی خاکی ئوکڕانیا به ڕووسیا ببه‌ستنه‌وه. به‌لام وڵاتانی ئه‌وروپا، به هاوکاری ناتۆ و ناردنی هاوکاری لۆجیستیکی بۆ ئوکڕانیا توانرێ پێشگیری له پێشڕه‌ویه‌کانی ڤاگنه‌ر بکرێ. ئه‌مه له‌کاتێکدا که هێزه‌کانی ڤاگنه‌ری ڕووسی له به‌شی پێشه‌وه‌ی شه‌ڕی ئوکڕانیان، یەڤگنی پریگۆژین سه‌رۆکی گروپی ڤانگه‌ر، چه‌ندین جار ڕاسته‌وخۆ فه‌رمانده‌کانی سوپای وڵاته‌که‌ی به‌وه تۆمه‌تبارکردووه که خوازیاری شکستی ڤاگنه‌رن، ئه‌وه‌ش به پێنه‌دانی چه‌ک و پێداویه‌ستیه‌کانی جه‌نگ به گروپی ڤاگنه‌ر.
ئه‌مڕۆ هێرشی هێلیکۆپتەر بۆ سەر کاروانی ڤاگنەرله نێوخۆی ڕووسیا ئه‌نجامدرا.
بەپێی ئاژانسی ڕۆیتەرز، هەلیکۆپتەرێکی سوپای ڕووسیا تەقەی لە کاروانێکی ڤاگنەر کردووە لەسەر ڕێگایه‌کی سه‌ره‌کی.
دەوترێت هێرشەکە لە دەرەوەی شاری ڤۆرۆنیژ ئەنجامدراوە. بەگوێرەی ئاژانسی ڕۆیتەرز، ئەو کاروانە لەکاتی تێپەڕبوونی بەناو شارەکەدا بە تانک و لانیکەم یەک بارهەڵگر هێرش کراوەتە سەر.
ئه‌و ڕێگایه‌ی هێڕشه‌که‌ی بۆسه‌ر ڤاگنه‌ر تێدا ئه‌نجامدراوه. ڕێگای خێرایه، پەیوەندییەکی گرنگە لە نێوان بەشەکانی باشووری ڕووسیا و مۆسکۆ.
ئه‌نجامدانی هێرش بۆ سه‌ر گروپه‌که‌ی ڤاگنه‌ر وایکرد یەڤگنی پریگۆژین سەرۆکی گروپه‌که ڕاگه‌یاندنێک بلاوبکاته‌وه، کە ڤانگه‌ر بارەگای سەربازی لە ڤۆرۆنیژ کۆنترۆڵ کردووە.
لێره‌دا پرسیاری ئه‌وه دێته‌کایه‌وه، ئایه شه‌ڕی نێوخۆی ڕووسیا ده‌ستیپێکردووه? یان کۆنتڕۆل ده‌کرێت?