ئاژانسی هەواڵی نێودەوڵەتی (رووداو 24)
ڕووداو٢٤،ڕابردوو،ئێستا،داهاتوو
         

داوای سکرتێری گشتی سازمانی خه‌بات بۆ کۆتایی هاتنی شه‌‌ڕو کێشه‌ی ناوڕیزه‌کانی کۆمه‌ڵه‌

 داوای سکرتێری گشتی سازمانی خه‌بات بۆ کۆتایی هاتنی شه‌‌ڕو کێشه‌ی ناوڕیزه‌کانی کۆمه‌ڵه‌
ڕووداو٢٤

دواى گرژیه‌کانى دوو ڕۆژى ڕابردوى نێوان هه‌ردوو باڵه‌که‌ى کۆمه‌ڵه‌، ئه‌مڕۆ پێکدادان ڕویداو به‌گوێره‌ى سه‌رچاوه‌کانى هه‌واڵیش دوو شه‌هید و بریندار هه‌یه‌. له‌م په‌یوه‌ندیه‌دا کاک بابه‌شێخ حسینی سکرتێری گشتی سازمانی خه‌بات په‌یامێکی بڵاوکرده‌وه‌... ده‌قی په‌یامه‌که‌:

به‌‌‌ڕیزان کاک عەبدوڵا موهتەدی، کاک عومەر ئیلخانیزاده‌‌‌ کاک ڕەزا کەعبی!
پێشمەرگەو ئەندامانی کۆمەڵە!
داواکارم بە زوترین کات شەڕی نێوانتان ڕاگرن و هەوڵ بدەن بە ڕێگەی دانیشتن و لێک تێگەیشت چارەسەری ناکۆکی نێوانتان بکەن. ئێوە بە باشی دەزانن دژمنانی گەلی کورد و ڕژیمی ئاخوندی کەڵک لە شەڕو ناکۆکی نێوان هێزە سیاسیەکان دەبینێ‌.
بە ناوی خۆم و سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران جارێکی دیکە دواتان لێ‌ دەکەم بە زویی ڕوبەڕوبونەوە و خوێنڕشتنی ڕۆڵەی کورد بە دەستی یەکتر ڕابگرن.
بۆ لێک نزیک بونەوەو کۆتایی هاتنی ئاڵۆزی و شەڕی زیانباری نێوانتان داوای دانیشتن و کۆبونەوەی هاوبەشتان لەگەڵ دەکەم.
بابەشێخ حوسەینی
سکرتێری گشتی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران
١ی پوشپەڕی ١٤٠ ٢ کۆچی خۆری


1 ساڵ و 5 مانگ و 1 ڕۆژ و 21 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

داوای سکرتێری گشتی سازمانی خه‌بات بۆ کۆتایی هاتنی شه‌‌ڕو کێشه‌ی ناوڕیزه‌کانی کۆمه‌ڵه‌

داوای سکرتێری گشتی سازمانی خه‌بات بۆ کۆتایی هاتنی شه‌‌ڕو کێشه‌ی ناوڕیزه‌کانی کۆمه‌ڵه‌

ڕووداو 24


به‌‌‌ ڕێنوێنی به‌‌‌شێک له‌‌‌ ڕۆژنامه‌‌‌نووسانی سه‌‌‌ربه‌‌‌خۆ و چالاکڤانانی تێکۆشه‌‌‌ر، بڕیاردرا که‌‌‌ تۆڕی میدیایی ڕوداو٢٤ له‌‌‌مڕۆوه‌‌‌ ٥ی خه‌‌‌زه‌‌‌ڵوه‌‌‌ری ساڵی ٢٧٢٢ ده‌‌‌ست به‌‌‌ بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌واڵ و زانیاری له‌‌‌سه‌‌‌ر ڕاپه‌‌‌ڕینه‌‌‌کان بڵاو بکاته‌‌‌وه‌‌‌ و ببێته‌‌‌ ده‌‌‌نگ و ڕه‌‌‌نگی جه‌‌‌ماوه‌‌‌ری ڕۆژهه‌‌‌ڵاتی کوردستان و باشووری کوردستان و ڕۆژئاواو  باوکوری کوردستان بێت به‌‌‌بێ جیاوازی فکری و سیاسی.....

ده‌‌‌سته‌‌‌ی دامه‌‌‌زراندنی تۆڕی میدیایی ڕووداو ٢٤

 

 

په‌یوه‌ندی


ده‌‌‌سته‌‌‌ی به‌‌‌ڕێوبه‌‌‌ری ڕووداو ٢٤
[email protected]

ڕێکلام
[email protected]

ناورد و بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌وڵ

[email protected]

به‌‌‌شی په‌‌‌یوه‌‌‌ندیه‌‌‌کان

[email protected]

ئه‌په‌کانی ڕووداو 24


ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌ینی شه‌‌‌ندرۆید ، (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ئایفۆن،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ویندۆز،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی لینوکس،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)