پێویستە هەرێمی کوردستان رۆژانە 400 هەزار بەرمیل نەوت رادەست بکات تا لە رێگەی کۆمپانیای سۆمۆوەهەناردەی دەرەوە بکرێت
بریکاری وەزیری نەوتی عێراق پێویستە هەرێمی کوردستان رۆژانە 400 هەزار بەرمیل نەوت رادەست بکات تا لە رێگەی کۆمپانیای سۆمۆوەهەناردەی دەرەوە بکرێت
بریکاری وەزیری نەوتی عێراق بۆ کاروباری دەرهێنان بە رۆژنامەی سەباحی نیمچهفهرمی راگەیاندووە: "رێککەوتن لەگەڵ تورکیا کراوە رۆژی19ـی ئەم مانگە لە بەغدا کۆببنەوە بۆ تاوتوێکردنی هەناردەکردنەوەی نەوتی کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ بەندەری جەیهانیتورکی".
بەپێی یاسای بودجەی گشتیی عێراق کە سەرەتای ئەم هەفتەیە پەسهندکرا، پێویستە هەرێمی کوردستان رۆژانە 400 هەزار بەرمیل نەوترادەست بکات تا لە رێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە هەناردەی دەرەوە بکرێت، ئەگەر نەتوانرا هەناردەی دەرەوە بکرێت بۆ پێداویستیی ناوخۆییبەکاردەهێنرێت.
عەبادی ئاماژەی بەوە کردووە، "لە ماوەکانی رابردوودا هەردوولا پەیامیان بۆ یەکدی ناردووە لەسەر ئەوەی پێویستە پابەندبن لە زووترین کاتداهەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێبکاتەوە".
راشیگەیاند، ئەنقەرە ئاماژەی بەوەکردووە دواکەوتنی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی بۆریی گواستنەوەینەوت کاری چاککردنەوە و پشکنینی تیادا دەکرێت.