ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی نوقمبوونی بەلەمێکی کۆچبەران لە کەناراوەکانی یۆنان گیانیان لەدەستداوە، گەیشتە ٣٢ کەس
ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی نوقمبوونی بەلەمێکی کۆچبەران لە کەناراوەکانی یۆنان گیانیان لەدەستداوە، گەیشتە ٣٢ کەس
ئەمڕۆ چوارشەممە، پاسەوانی کەناراوەکانی یۆنان گیانلەدەستدانی ٣٢ کەسی ڕاگەیاند کە، لە ئەنجامی وەرگەڕانی بەلەمێکی کۆچبەران ونوقمبوونی لە کەناراوەکانی باشووری یۆنان.
دەسەڵاتدارانی یۆنان ئاماژەیان بەوەشکردووە، 104 کەسی دیکە ڕزگارکراون، هەروەها ژمارەی ئەو کەسانەی لەناو بەلەمەکەدا بوون لەکاتی نوقمبوونیدا بە نزیکەی 400 کەس مەزەندە دەکرێت.. بەپێی ڕۆژنامەی یۆنانی کاثیمێرینی.
شەش کەشتی پاسەوانی کەناراوەکانی یۆنان، فرێگاتێکی دەریایی، ئۆتۆمبێلێکی گواستنەوەی سەربازی و هەلیکۆپتەرێکی هێزی ئاسمانی،هەروەها چەندین کەشتی تایبەت بەشدارن لە گەڕان بەدوای کەشتیوانی دیکەدا کە پێدەچێت بێسەروشوێن بن.
جێگای سەرنجە لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا هەزاران کۆچبەر و پەنابەر لە کاتی هەوڵدان بۆ پەڕینەوە لە دەریای ناوەڕاست بە بەلەمیبچووک کە خەڵکیان لە توانای خۆیان زیاتر هەڵگرتبوو، گیانیان لەدەستداوە.