سەرۆکی بەڕازیل لە ٢٢ی حوزەیران سەردانی فەرەنسا دەکات و چاوی بە ماکرۆن دەکەوێت
سەرۆکی بەڕازیل لە ٢٢ی حوزەیران سەردانی فەرەنسا دەکات و چاوی بە ماکرۆن دەکەوێت
لویز ئیناسیۆ لولا دا سیلڤا، سەرۆکی بەڕازیل لە ٢٢-٢٣ی حوزەیران سەردانی پاریسی پایتەختی فەرەنسا دەکات و لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆنهاوتا فەرەنسییەکەی کۆدەبێتەوە، وەک حکومەتی بەرازیل ڕایگەیاندووە.
لولا تەمەن 77 ساڵ، لە 20ی ئایاردا لە لوتکەی گروپی حەوت لە شاری هیرۆشیما (ژاپۆن) چاوی بە ماکرۆن کەوت.
لە مانگی یەکدا، لولا بە فەرمی بانگهێشتی ئیمانوێل ماکرۆنی کرد بۆ بەرازیل بۆ سەردانی کەشتیخانەی ڕیۆ کە هەردوو وڵات پێکەوە کارلەسەر بەرهەمهێنانی ژێردەریایییەکی ئەتۆمی دەکەن.
پەیوەندی دیپلۆماسی نێوان فەرەنسا و بەرازیل لە دوای گەڕانەوەی لولا بۆ دەسەڵات لە مانگی یەکی ساڵی ڕابردوودا باشتر بووە.