دەستگیرکردنی یەکێک لە داواکراوان لەسەر جینۆساید لە ڕواندا گومانی لێ دەکرێت کەدەستی لە کوشتنی زیاتر لە دوو هەزار کەس داهەبێت
دەستگیرکردنی یەکێک لە داواکراوان لەسەر جینۆساید لە ڕواندا گومانی لێ دەکرێت کەدەستی لە کوشتنی زیاتر لە دوو هەزار کەس داهەبێت
دادگایەکی تایبەت کە لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە پێکهێنراوە، پێنجشەممە، پشتڕاستی کردەوە کە یەکێک لە پیاوە داواکراوەکانیجینۆسایدی ڕواندا دوای ٢٢ ساڵ لە هەڵاتن لە باشووری ئەفریقا دەستگیرکراوە.
میکانیزمی پاشماوەی نێودەوڵەتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دادگای تاوانەکان ڕایگەیاندووە، فولگنس کایشیما ڕۆژی چوارشەممە لە شاریپارل کە شارۆچکەیەکی بچووکە و نزیکەی 30 میل لە ڕۆژهەڵاتی کیپ تاونەوە دوورە، دەستگیرکراوە.
دادگا ئاماژەی بەوەشکردووە، "گومانی داواکراوەکە دەکرێت کوشتنی زیاتر لە دوو هەزار کەسی ڕێکخستبێت".
دادگا ئاماژەی بەوە کرد: لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشدا کە لەلایەن تیمی بەدواداچوونی هەڵهاتووەکانی دادگا و دەسەڵاتدارانی ئەفریقایباشوورەوە ئەنجامدرا، دەستگیرکرا.
سێرگی برامێرتز، داواکاری گشتی میکانیزمی پاشماوەی نێودەوڵەتی بۆ دادگاکانی تاوان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، "فولگێنسکایشیما زیاتر لە 20 ساڵە لە هەڵاتندایە و دەستگیرکردنی دڵنیای دەدات لەوەی کە ڕووبەڕووی دادپەروەری دەبێتەوە لەسەر ئەو تاوانانەی کەگوایە ئەنجامیداوە"
شێرزاد شێروانی