پلاسخارت هۆشداری دەداتەوە لایەنەکانی هەرێم و داوای هەلبژاردن دەکات
پلاسخارت هۆشداری دەداتەوە لایەنەکانی هەرێم و داوای هەلبژاردن دەکات
حزبەکانی کوردستان بەخێرایی لەسەر هەڵبژاردن رێککەوتن بکەن، کاتمان لەبەردەستدا نەماوە"
جینین پلاسخارت نوێنەری ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لەبەردەم ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیدا:
ناکۆکییەکان لەنێوان دوو حزبە دەسەڵاتدارەکەی هەرێمی کوردستان ئێستا لەچارەسەر نزیک بووەتەوە.
ئومێدەوارم حزبەکانی کوردستان لەئاستی بەرپرسیارێتیدا بن.
دەمەوێت بیری حزبەکانی کوردستان بهێنمەوە کاتمان لەبەردەمدا نەماوە، دەبێت بەشێوەیەکی خێرا لەسەر هەڵبژاردن رێککەوتن بکەن.
هەر دواخستنێکی تری هەڵبژاردن، متمانەی جەماوەری کوردستان ناهێڵێت.