ئەمڕۆ ٣٨٤ ساڵ بە سەر پەیماننامەی قەسری شیرین ( زەهاو ) تێپەڕ دەبێت، لەو مێژووەدا جارێکی دیکە کوردستان پارچە کرا
ئەمڕۆ ٣٨٤ ساڵ بە سەر پەیماننامەی قەسری شیرین ( زەهاو ) تێپەڕ دەبێت، لەو مێژووەدا جارێکی دیکە کوردستان پارچە کرا.
نووسینی عارف باوەجانی
هەر کام لەو هاوپەیمانییە دێرینانەی ناوچەکە دەخوێنینەوە، ڕاشکاوانە دەردەکەوێ کە بەشی زۆری ناوەڕۆکی ڕێکەوتنامەکان، لە سەردابەشکردنی خاکی کوردستان، لە نێوان ئەوانەدا بووە کوردستانیان داگیرکردووە. نموونەی ڕوون پەیماننامەکانی نێوان دەوڵەتانی سەفەوییو عوسمانین. بۆ یەکەم جار لە ڕۆژی ١٧ مای ١٦٣٩، بە پێی پەیماننامە بە سەودا و مامەڵەی خاکی کوردستان، کۆتایی بە شەڕی دێرینیزیاد لە١٥٠ ساڵەی نێوان خۆیان هێنا. شەڕ ناکۆکییەکانی نێوان سەفەوی و عوسمانی لە شەڕی چاڵدێرانەوە لە ساڵی ١٥١٤ تا ساڵی ١٦٣٩زیاتر لە سەر خاکی کوردستان بووە و بە زیانی خەڵکی کورد و نیشتمانی کوردستان کۆتایی پێهاتووە.
قەسری شیرین کام شوێنی کوردستانە?
قەسری شیرین واتە کۆشکی شییرن یەکێکە لە شارە دێرین و مێژووییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و سەر بە پاڕێزگای کرماشانە. هەڵکەوتەی سنووری داسەپاوی نێوان باشوور و ڕۆژهەڵاتی نیشتیمانە. قەسری شیرین دەستە خوشکی خانەقینی باشووری نیشتیمانەØ›زۆر جاران هەر بۆ ( قەسر) کورت دەکرێتەوە و دەناسێنرێØ› لەگەڵ باشووری وڵات و حکوومەتی ئێراقیشدا خاوەنی دوو خاڵی سنووریفەرمیی بە ناوەکانی پەروێزخان و خەسرەوییە. لە زەمانی فەرمانڕەوایی عوسمانی و سەفەویدا قەسری شیرین کاروانسەرای ئەو ٢ وڵاتەبوو، هەر بۆیەش یەکێک لە شوێنە دێرینەکانی ئەم شارە بە ناوی کاروانسەرای عەبباسی ناسراوە.
بە پێی پشتڕاستکردنەوەی زۆربەی سەرچاوە مێژووییەکان، ناولێنانی بۆ ئەفسانەی شیرین و فەرهاد دەگەڕێتەوە، کە گوایە کۆشکی شیرینلەو شارە درووسکراوە و فەرهادیش لە تاقۆسان بووە. بە پێێ دوایین سەرژمێری کۆماری ئیسلامی ئێران، ژمارەی دانیشتووانەکەی نزیکەی٢٨٠ ٠ ٠ هەزار کەسن و بە شێوەزاری سۆرانی و کەڵهوڕی دەدوێن.
ئایین و پێکهاتەی دانیشووتانی شارەکە، لە پێڕەوانی ئایینزای سوونی و شیعەی ئیسلام و ئایینی یارین(یارسان). ئەم شارە لە دەستپێکیشەڕی عوسمانی و سەفەوی تا دوا شەڕی ئێران و ئێراق چەندین جار وە بەر پەلاماری داگیرکەران کەوتووە و چەند جارێکیش بە تەواویوێرانکراوە.
درێژەی ئەم وتارە لەم لینکەی خوارەوە بخوێننەوە.