پۆلیسی پارێزگای دهۆک وێنه‌ی گه‌نجێکی بڵاو کردۆته‌وه که له دوێنێوه ئۆتۆمبێل لێیداوه و تا ئێستا که‌سوکاری ئاگادار نین وسه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌یان نه‌کردووه،
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای دهۆک وێنه‌ی گه‌نجێکی بڵاو کردۆته‌وه که له دوێنێوه ئۆتۆمبێل لێیداوه و تا ئێستا که‌سوکاری ئاگادار نین وسه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌یان نه‌کردووه، داواشی له هاووڵاتییان کرد هه‌ر که‌سێک ده‌یناسێت که‌سوکاره‌که‌ی ئاگادار بکه‌نه‌وه.
هێمن سلێمان وتەبێژی پۆلیسی دهۆک ڕایگه‌یاند، ئه‌و گه‌نجه‌ی وێنه‌که‌ی بڵاوکراوه‌ته‌وه، له ئێواره‌ی دوێنێ سێشه‌مه‌وه له شه‌قامی بارزان له‌نزیک هۆتێلی ریکسۆس ئۆتۆمبێل لێی داوه.
ڕاشیگه‌یاند، گه‌نجه‌که به‌هۆی ڕووداوه‌که به سه‌ختی بریندار بووه و تا ئێستا له ژووری چاودێری چڕی پزیشکییه و دۆخی ته‌ندروستیشیخراپه و بێ هۆشه.
ئەوەشی خستووەتەڕوو : گه‌نجه‌که هیچ به‌ڵگه‌نامه و مۆبایلێکی له‌به‌ڕکدا نییه و تا ئێستا هیچ که‌سێکیش نه‌هاتووه لێی بپرسێت.
وتەبێژی پۆلیسی دهۆک داوای له هاووڵاتییان کرد هه‌رکه‌سێک ده‌یناسێت یاخود زانیاری له‌سه‌ر هه‌یه، که‌سوکاره‌که‌ی ئاگادار بکه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌یبێنه نه‌خۆشخانه.