سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی تەنها یەک هەفتەی بۆ پاککردنەوەی تانکی سەربانی دوکانی خواردن و خواردنەوەکانداناوە
سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی تەنها یەک هەفتەی بۆ پاککردنەوەی تانکی سەربانی دوکانی خواردن و خواردنەوەکانداناوە و دەشڵێت، سەردانی هەر شوێنێک بکەین تانکیەکەی خاوێن نەکردبێتەوە دەستبەجێ دادەخرێت
ئەمڕۆ چوارشەممە، رێکان جەمال، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، بەمەبەستی پاککردنەوەی تانکیسەربانی ساردەمەنی، شیرینی، چێشتخانە و چایخانە و هەمو ئەوشوێنانە خواردن و خواردەمەنی بەرهەم دەهێنن لیژنە هاوبەشەکاندەستیان بە هەڵمەتێکی گەورە کردوە و سەردانی هەموشوێنەکان دەکەن.
وتیشی، تانکی سەربانی بەشێک لە شوێنەکان ژەنگی کردوە بۆیە پێویستی بەگۆڕین هەیە، چونکە بهپێی رێنماییه تهندروستییهکان، ژهنگیهکێکه لهو مادانهی که لەش توانای شیکردنهوهی نییه، بۆیه لهناوگهده و لهشدا دهنیشێت و مرۆڤ توشی نهخۆشییه مهترسیدارهکان وشێرپهنجه دهکات.
سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم خاوەن خواردن و خواردنەوەکان دەکات لە ماوەی یەک هەفتەداتانکییەکانیان خاوێن بکەنەوە، لەدوای هەفتەیەک و لەکاتی سەردانی لیژنەکان هەرشوێنێک پابەند نەبوبێت دەستبەجێ دادەخرێت.