نامەی ١٣٠ ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا بۆ یەکێتی ئەوروپا “سوپای پاسداران"ی خستە لیستی گروپە تیرۆریستییەکانەوە
نامەی ١٣٠ ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا بۆ یەکێتی ئەوروپا “سوپای پاسداران"ی خستە لیستی گروپە تیرۆریستییەکانەوە
لە نامەیەکدا کە ١٣٠ ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا لە هەردوو پارتی دیموکرات و کۆماریخوازەوە بۆ جۆزێپ بۆرێل، بەرپرسی سیاسەتیدەرەوەی یەکێتی ئەوروپا نووسیویانە، ئیمزاکاران داوایان لە یەکێتی ئەوروپا کردووە کە سوپای پاسداران بخاتە لیستی گروپەتیرۆریستییەکانەوە.کە ئەوەش نیشان دەدات لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا ئێران لانیکەم ٣٣ پیلانی بۆ ڕفاندن و تیرۆرکردنی هاووڵاتییانلە ئەوروپا یان بۆ سیخوڕیکردنیان ڕێکخستووە. بە پێی ئەم نامەیە، ئێران هێشتا وڵاتێکە کە پشتیوانی تیرۆر دەکات. "دەیان ساڵە سپایپاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی بە ئازادی و ئاشکرا پیلانی بەئامانجگرتنی هاووڵاتیانی وڵاتان لە سەرانسەری یەکێتیی ئەورووپا بەڕێوەبردووە". ئەمریکا لە ١٥ی نیسانی ٢٠ ١٩دا سوپای پاسداران وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی بیانی ناساند و لەم دواییانەشدا پەرلەمانیئەوروپا دەنگی بە پێشنیازێک دا کە داوا لە یەکێتیی ئەورووپا دەکات کە سوپای پاسداران و لقەکانی بۆ لیستی تیرۆریستی یەکێتی ئەوروپازیاد بکات. واژۆکارانی نامەکە هیوای خۆیان دەربڕی کە لە کۆبوونەوەی داهاتووی ئەنجومەنی کاروباری دەرەوەی یەکێتیدا گرنگی پێویستبەم بابەتە زۆر گرنگە بدرێت، چونکە ساڵانێکە سوپای پاسداران بە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ و چەندین کردەوەی تیرۆریستی تۆمەتبارکراوە، وەک سەرکوتکردنی دڕندانەی خۆپیشاندەرانی ئێران دوای تیرۆرکردنی مەحسا ئەمینی. هاووڵاتیانی ئەوروپی و پشتیوانی وبەشداری لە دابینکردنی سەدان فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی کوشندە بۆ ڕووسیا کردووە."