ئاژانسی هەواڵی نێودەوڵەتی (رووداو 24)
ڕووداو٢٤،ڕابردوو،ئێستا،داهاتوو
         

ترەمپ هەنگاوەکانی بۆ ڕاگرتنی مایک پێنس لە شایەتحاڵی سەبارەت بە هێرشی کاپیتوڵ.

ترەمپ هەنگاوەکانی بۆ ڕاگرتنی مایک پێنس لە شایەتحاڵی سەبارەت بە هێرشی کاپیتوڵ.
Rudaw24

ترەمپ هەنگاوەکانی بۆ ڕاگرتنی مایک پێنس لە شایەتحاڵی سەبارەت بە هێرشی کاپیتوڵ.

ترەمپ هەنگاوەکانی بۆ ڕاگرتنی مایک پێنس لە شایەتحاڵی سەبارەت بە هێرشی کاپیتوڵ.

 

ڕاپۆرتە میدیاییەکانی ئەمریکا ئاشکرایان کردووە کە دۆناڵد ترەمپ هەنگاو دەنێت بۆ ڕێگریکردن لە مایک پێنس، جێگری سەرۆکی پێشوویسەرۆکی پێشووی، لەبەردەم دەستەی دادوەری گەورەی فیدراڵی کە لێکۆڵینەوە لە ڕۆڵی سەرۆکی پێشوو دەکات لە ڕووداوەکانی ٦ی ژانویەی٢٠ ٢١ کە بە "هێرشی کاپیتوڵ" ناسراوە.

 

وە بەپێیسکای نیوز، ماڵپەڕی ئەمریکی “NBC News” ڕایگەیاندووە کە تیمی یاسایی ترەمپ تانەیان تۆمارکردووە بۆ ڕێگریکردن لەچەندین یاریدەدەری باڵای پێشووی لە پێشکەشکردنی ئیفادەکانیان لەبەردەم دادگا.

وە ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم هەنگاوەی ترەمپ چەند ڕۆژێک دوای ئەوە دێت کە ڕاوێژکاری پێنس ڕایگەیاند کە پێنس تانە لە فەرمانێک ناداتکە لەلایەن دادوەر جەیمس بۆاسبێرگەوە دەرچووە و داوای لە جێگری سەرۆکی پێشووی ئەمریکا کردووە شایەتحاڵی بدات سەبارەت بە"هێرشی کاپیتوڵ".

دیڤین ئۆمالی، ڕاوێژکاری پێنس هەفتەی ڕابردوو لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، مایک پێنس جێگری پێشووی سەرۆک کۆماری ئەمریکاسوێندی خواردووە کە دەستوور بپارێزێت و بەرگری لە دەستوور بکات، پێنس تانە لە بڕیارەکەی دادوەر نادات و پابەند دەبێت بەبانگهێشتنامەکە وەک ئەوەی لە یاسادا هاتووە. "

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بابەتە بە ئێن بی سی نیوزی ڕاگەیاندووە، تا ئێستا دیار نییە کەی پێنس لەبەردەم دەستەی دادوەری گەورە لەواشنتۆن ئامادە دەبێت.

لە 6ی 1ی 2021، جەماوەرێکی توڕە لە لایەنگرانی ترەمپ هەڵیانکوتایە سەر باڵەخانەی کاپیتوڵی ئەمریکا، بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامیهەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ساڵی 2020، کە جۆ بایدنی گەیاندە کۆشکی سپی.

لیژنەی لێکۆڵینەوە لە پەرلەمان پێشنیاری کرد کە ترەمپ بە شێوەیەکی تاوانکاری دادگایی بکرێت بەهۆی هەوڵەکانی بۆ پابەندبوون بەدەسەڵاتەوە بە شێوەیەکی نائاشتیانە.

داواکارانی گشتی زیاتر لە ٩٠ ٠  کەسیان بە تاوانی پەیوەندیدار بە هێرشکردنە سەر کاپیتوڵ تۆمەتبار کردووە.

وەزارەتی داد ڕایگەیاندووە، 412 کەسیان دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە بە یەکێک لە چەندین تۆمەتی جیاوازی فیدراڵی.

لە هێرشەکەی ٦ی ژانویە لانی کەم ٧ کەس کوژران.


1 ساڵ و 7 مانگ و 12 ڕۆژ و 15 کاتژمێر و 29 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ترەمپ هەنگاوەکانی بۆ ڕاگرتنی مایک پێنس لە شایەتحاڵی سەبارەت بە هێرشی کاپیتوڵ.

ترەمپ هەنگاوەکانی بۆ ڕاگرتنی مایک پێنس لە شایەتحاڵی سەبارەت بە هێرشی کاپیتوڵ.

ڕووداو 24


به‌‌‌ ڕێنوێنی به‌‌‌شێک له‌‌‌ ڕۆژنامه‌‌‌نووسانی سه‌‌‌ربه‌‌‌خۆ و چالاکڤانانی تێکۆشه‌‌‌ر، بڕیاردرا که‌‌‌ تۆڕی میدیایی ڕوداو٢٤ له‌‌‌مڕۆوه‌‌‌ ٥ی خه‌‌‌زه‌‌‌ڵوه‌‌‌ری ساڵی ٢٧٢٢ ده‌‌‌ست به‌‌‌ بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌واڵ و زانیاری له‌‌‌سه‌‌‌ر ڕاپه‌‌‌ڕینه‌‌‌کان بڵاو بکاته‌‌‌وه‌‌‌ و ببێته‌‌‌ ده‌‌‌نگ و ڕه‌‌‌نگی جه‌‌‌ماوه‌‌‌ری ڕۆژهه‌‌‌ڵاتی کوردستان و باشووری کوردستان و ڕۆژئاواو  باوکوری کوردستان بێت به‌‌‌بێ جیاوازی فکری و سیاسی.....

ده‌‌‌سته‌‌‌ی دامه‌‌‌زراندنی تۆڕی میدیایی ڕووداو ٢٤

 

 

په‌یوه‌ندی


ده‌‌‌سته‌‌‌ی به‌‌‌ڕێوبه‌‌‌ری ڕووداو ٢٤
[email protected]

ڕێکلام
[email protected]

ناورد و بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌وڵ

[email protected]

به‌‌‌شی په‌‌‌یوه‌‌‌ندیه‌‌‌کان

[email protected]

ئه‌په‌کانی ڕووداو 24


ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌ینی شه‌‌‌ندرۆید ، (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ئایفۆن،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ویندۆز،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی لینوکس،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)