وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا پارته‌که‌ی تاڵه‌بانی هێلیکۆپتەریان لە فەرەنسا وەرگرتووە بۆ تیرۆریستان
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا پارته‌که‌ی تاڵه‌بانی هێلیکۆپتەریان لە فەرەنسا وەرگرتووە بۆ تیرۆریستان
مه‌ولوود چاوشئۆغلو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا به که‌ناڵی atv راگه‌یاند، به‌گوێرەی ئەو زانیارییانەی دەستمانکەوتوون، لە ئیدارەی سلێمانی پارتەکەی تاڵەبانی هێلیکۆپەتەرەکانیان لە فەرەنسا وەرگرتووە و بۆ تیرۆریستان ته‌رخانیانکردووه، کۆنترۆڵی ئاسمانی لەدەست ئەمه‌ریکایە وبۆیە ئەمه‌ریکا ئاگاداری ئەم گەشتانەن
چاوشئۆغلو وتیشی: "بەشێوەیەکی بەردەوام باسی ئەوە دەکەین کە ئەمه‌ریکا و بەشێک لە وڵاتانی رۆژئاوا بەهەموو شێوەیەک پاڵپشتیپەکەکە و یەپەگە دەکەن، سەرۆک کۆماری تورکیا لە دیدارەکەی لەگەڵ بایدن بە داتا ئاماژەی پێداوە".
ده‌شڵێت: "پوختەی رووداوی که‌وتنه خواره‌وه‌ی هێلیکۆپتەرەکە بریتییه له‌وه‌ی، که هێلیکۆپتەرەکە هی پارتەکەی تاڵەبانییە یاخوود هی ئیدارەیخۆجێیی سلێمانییە، هی پەکەکە و یەپەگە نییە، بەڵکو لەلایەن پارتەکەی تاڵەبانییەوە بۆیان دابینکراوه".