‎بەرپرسانی دژەتیرۆری یەکێتی زانیارییان لەبارەی شوێنی مەزڵووم عەبدی داوە بە تورکیا
ئەلمۆنیتۆر: ئەوانەی لەنێو دژەتیرۆری یەکێتییەوە زانیارییەکانیان بە تورکیا داوە لەوانەن کە لە شێوازی توندی بافڵ تاڵەبانی ڕازی نین
سایتى ئەلمۆنیتۆرى ئەمریکی ئەو لایەنەی ئاشکرا کرد کە شوێنی مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات بۆ تورکیا دیاریکردووە.
بەپێی راپۆرتێکی سایتی (ئەلمۆنیتۆر)ی ئەمریکی کە لە زاری ”ژمارەیەکی زۆری سەرچاوەی هەرێمی“یەوە بڵاوی کردۆتەوە، بەرپرسانیدژەتیرۆری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان (CTG) زانیارییان لەبارەی شوێنی مەزڵووم عەبدی بە تورکیا داوە.
هەمان پێگە ئاشکرای کردووە، کە ئەو سەرچاوانەی زانیارییەکانیان پێداوە، پەیوەندیی باشیان لەگەڵ لایەنە هەواڵگرییەکان هەیە و بۆیاندەرکەوتووە ئەوانەی لەنێو دژەتیرۆری یەکێتییەوە زانیارییەکانیان بە تورکیا داوە، لەوانەن کە لە شێوازی توندی بافڵ تاڵەبانی ڕازی نین.
گوێرەی هەمان راپۆرت، تورکیا بە تەواوی لەوە نیگەرانە کە بافڵ تاڵەبانی خۆی وەک دۆستی پەکەکە و گرووپەکانی سەر بەو حزبە نیشاندەدات.