پژاک، بۆ زیادکردنی ههژمنوونی پارتی کرێکارانی کوردستان له ڕۆژههڵاتی کوردستان بانگهشهی ئاڵای گۆڕینی ئاڵای کوردستان دهکات.
پژاک داوای یەکڕیزی و یەکگرتوویی لە هێزە سیاسییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەکات و ڕایدەگەیەنێت، بۆ یەکگرتوویی زیاتر ئامادەیە ئاڵای کۆماری کوردستان وەکو ئاڵا و سیمبول قبوڵ بکات.
پارتی ژیانی ئازادی کوردستان -پژاک- لە ڕاگەیەنراوێکداکە ئەمڕۆ هەینی بەرنامەکانی لەبارەی خۆپێشاندان و ناڕەزاییەکان لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بە ناوی رێگەچارەی شۆڕشی نوێی گەلانی ئێران خستەڕوو داوا دەکات پێشەنگایەتیی ژنان بپارێزرێت، هێزەکان خۆیان لە چەمکی نەتەوەپەرستی و ئەتنیکگەرایی بەدوور بگرن، هەوڵی دامەزراندنی سیستەمێکی ناناوەندی و خۆبەڕێوەبەریی ناوچەکان بدرێت و رەچاوی ماف و ئازادی و یەکسانی خەڵک بکرێت. پێشنیازیش دەکات، کۆمیتە و ئەنجوومەنی رێکخراو بۆ بەرەوپێشبردن و رێکخستنی ناڕەزاییەکان دروست بکرێن.
پژاک داوای یەکگرتوویی لە هێز و لایەنەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەکات و دەڵێت، دەبێ بە مەبەستی یەکگرتوویی دەبێ سیمبولە هاوبەشەکان قبووڵ بکرێن. لەو چوارچێوەیەدا رایدەگەیێنێت، تاوەکو دامەزراندنی کۆنگرەیەکی نەتەوەیی یان پلاتفۆڕمێکی هاوبەشی گەلی کورد و دیاریکردنی سیمبولێکی دیکە، ئاڵای کۆماری کوردستان وەکو ئاڵا و سیمبولی یەکگرتوویی قبووڵ دەکات.