ئاژانسی هەواڵی نێودەوڵەتی (رووداو 24)
ڕووداو٢٤،ڕابردوو،ئێستا،داهاتوو
         
شارەزایانی بواری بومەلەرزەزانیی هۆشدارییانداوە لەوەی، مەترسیی هەیە بومەلەرزەیەکی بەهێز بەگوڕی 7 پلەی ڕێکختەر لەشاریئیستانبوڵی تورکیا بدات

شارەزایانی بواری بومەلەرزەزانیی هۆشدارییانداوە لەوەی، مەترسیی هەیە بومەلەرزەیەکی بەهێز بەگوڕی 7 پلەی ڕێکختەر لەشاریئیستانبوڵی تورکیا بدات
Rudaw24

کە زیانە گیانیی‌ و مادییەکانی زۆر لەو بومەلەرزەیە گەورەتربێت کە لەسەرەتای ئەم مانگە لەبەشێک لەویلایەتەکانی باشوری تورکیایداو دەیانهەزار قوربانیی لێکەوتەوە.

ئەو پسپۆڕانە دەڵێن: ئەگەری لەسەدا 95 هەیە لەوەی، لەماوەی 70 ساڵی داهاتودا بومەلەرزەیەک بەگوڕی 7 پلەی ڕێکختەریان بەهێزترلەئیستانبوڵ بدات، هەروەک بەگوێرەی ڕۆژنامەی "حوڕیەت"ی تورکی، لەهەر ئان‌و ساتێکدا بێت ئەگەری ڕودانی ئەو بومەلەرزە وێرانکەرەلەئیستانبوڵ هەیە.

بەوتەی شارەزایان، بومەلەرزە چاوەڕوانکراوەکەی ئیستانبوڵ لەڕوی ئەو لێکەوتە ئابوریی‌و کۆمەڵایەتیانەی لێی دەکەوێتەوە، زۆرلەبومەلەرزەکەی مەرەش زیاتر دەبێت، بەواتایەکی تر، بومەلەرزە خوێناوییەکەی ئەم مانگەی تورکیا تەنها "پڕۆڤەیەک" بوە بۆ بومەلەرزەکەیداهاتوی ئیستانبوڵ.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕوانگەی قەندلی‌و دامەزراوەی توێژینەوەی بومەلەرزەی زانکۆی بۆگازیچی، لەئیستانبوڵ یەک ملیۆن‌و 164 هەزار باڵەخانەوچوار ملیۆن‌و 500 هەزار شوقە هەیەو بەتێکڕا زیاتر له‌‌‌سێ که‌‌‌س له‌‌‌شوقه‌‌‌یه‌‌‌کدا دەژین.

بەوپێیە، لەبومەلەرزەیەکدا بەگوڕی 7.5و سەروتر، پێشبینیدەکرێت 13 هەزار باڵەخانە زیانێکی ئێجگار زۆریان پێبگات، 39 هەزار باڵەخانەشزیانێکی زۆریان پێبگات‌و 136 هەزار بیناش زیانێکی مامناوەندیان پێبگات.

پسپۆڕان باس له‌‌‌وه‌‌‌ده‌‌‌که‌‌‌ن، ژمارەی ئەو شوقانەی کە پێشبینیدەکرێت لەسیناریۆی بومەلەرزەی 7.5 پلەو سەروتردا زیانێکی زۆریان پێبگات،زیاتر لە211 هەزار شوقەیە، کێشەکەش لەوەدایە 255 هەزار باڵەخانەیان لەپێش ساڵی 1980 دروستکراون، هەروەک 538 هەزارباڵەخانەش لەنێوان ساڵی 1980 تاوەکو 2000 دروستکراون، 376 هەزار باڵەخانەش لەدوای ساڵی 2000 دروستکراون.

باس له‌‌‌وه‌‌‌شکراوه‌‌‌، ئەو ڕاستییەی کە لەسەدا 30 باڵەخانەکان لەدوای ساڵی 2000 دروستکراون مانای ئەوەنییە کە سەلامەتن، وەکلەبومەلەرزەکەی مه‌‌‌رەشدا دەرکەوت کە بەشێکیان تەنها چەند ساڵێکە دروستکراون‌و بەرگەی بومەلەرزەشیان نەگرت.

ڕۆژنامەی حوڕیەت باسی لەوەشکردوە، ناتوانرێت مەزەندەی ئەو زیانانە بکرێت کە بەهۆی هەر بومەلەرزەیەکی گریمانکراو لەتورکیا ڕوبداتلێیدەکەوێتەوە، نەوەک هەر لەئیستانبوڵ کە پشکی لەسەدا 50ی ئابوری تورکیای هەیە، ئەوە جگە لەدەرکەوتنی چەند گرفتێکی ناوخۆیی تر،لەسەرویانەوە دروستبونی هەڕەشە بۆسەر ئاسایشی نەتەوەیی تورکیا.

1 ساڵ و 9 مانگ و 3 ڕۆژ و 4 کاتژمێر و 33 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

شارەزایانی بواری بومەلەرزەزانیی هۆشدارییانداوە لەوەی، مەترسیی هەیە بومەلەرزەیەکی بەهێز بەگوڕی 7 پلەی ڕێکختەر لەشاریئیستانبوڵی تورکیا بدات

شارەزایانی بواری بومەلەرزەزانیی هۆشدارییانداوە لەوەی، مەترسیی هەیە بومەلەرزەیەکی بەهێز بەگوڕی 7 پلەی ڕێکختەر لەشاریئیستانبوڵی تورکیا بدات

ڕووداو 24

به‌‌‌ ڕێنوێنی به‌‌‌شێک له‌‌‌ ڕۆژنامه‌‌‌نووسانی سه‌‌‌ربه‌‌‌خۆ و چالاکڤانانی تێکۆشه‌‌‌ر، بڕیاردرا که‌‌‌ تۆڕی میدیایی ڕوداو٢٤ له‌‌‌مڕۆوه‌‌‌ ٥ی خه‌‌‌زه‌‌‌ڵوه‌‌‌ری ساڵی ٢٧٢٢ ده‌‌‌ست به‌‌‌ بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌واڵ و زانیاری له‌‌‌سه‌‌‌ر ڕاپه‌‌‌ڕینه‌‌‌کان بڵاو بکاته‌‌‌وه‌‌‌ و ببێته‌‌‌ ده‌‌‌نگ و ڕه‌‌‌نگی جه‌‌‌ماوه‌‌‌ری ڕۆژهه‌‌‌ڵاتی کوردستان و باشووری کوردستان و ڕۆژئاواو  باوکوری کوردستان بێت به‌‌‌بێ جیاوازی فکری و سیاسی.....

ده‌‌‌سته‌‌‌ی دامه‌‌‌زراندنی تۆڕی میدیایی ڕووداو ٢٤

په‌یوه‌ندی

ده‌‌‌سته‌‌‌ی به‌‌‌ڕێوبه‌‌‌ری ڕووداو ٢٤
[email protected]

ڕێکلام
[email protected]

ناورد و بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌وڵ

[email protected]

به‌‌‌شی په‌‌‌یوه‌‌‌ندیه‌‌‌کان

[email protected]

ئه‌په‌کانی ڕووداو 24

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌ینی شه‌‌‌ندرۆید ، (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ئایفۆن،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ویندۆز،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی لینوکس،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)