مهسرور بارزانی پیرۆزبایی لە ساڵیادی دامهزراندنی یهکێتیی لاوان و قوتابیانی کوردستان دەکات
مهسرور بارزانی پیرۆزبایی لە ساڵیادی دامهزراندنی یهکێتیی لاوان و قوتابیانی کوردستان دەکات
مهسرور بارزانی، جێگری سهرۆکی پارتی دیموکراتی
کوردستان پهیامێکی پیرۆزبایی بهبۆنهی ساڵیادی دامهزراندنی یهکێتیی لاوان و قوتابیانی کوردستان بڵاوکردهوه
و دهڵێت، "هەردوو یەکێتیی قوتابیان و لاوان مێژوویەکی پڕ لە سەروەریان هەیە و لە قۆناخە جیاوازەکانی خەباتی گەلی کوردستاندا،هەمیشە لە سەنگەری پێشەوەی بەرگریکردن و داکۆکیکردن بوون لە پرسە نیشتمانییەکان".
له بهشێکی دیکهی پهیامهکهی جێگری سهرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان که ئهمڕۆ شهممه بڵاوبووهتهوه هاتووه، "لە یادی حەفتا ساڵەیدامەزراندنی هەردوو رێکخراوی یەکێتیی قوتابیانی کوردستان و یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان، پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی گشتئەندامانی هەردوو یەکێتیی قوتابیان و لاوانی کوردستان دەکەم و هیوای پێشکەوتن، نوێبوونەوە و بەردەوامییان بۆ دەخوازم"
مهسرور بارزانی دهشڵێت، "هەردوو رێکخراوی یەکێتیی قوتابیانی کوردستان و یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان مەڵبەندی پێگەیاندنیچەندین سەرکردەی لێهاتوو و بەتواناش بوون کە ئەمڕۆ زۆریان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا خزمەت دەکەن."
دهقی پەیامی پیرۆزبایی مهسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی بۆ ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی قوتابیان و یەکێتیی لاوانی دیموکراتیکوردستان:
لە یادی حەفتا ساڵەی دامەزراندنی هەردوو ڕێکخراوی یەکێتیی قوتابیانی کوردستان و یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان، پیرۆزباییەکیگەرم ئاراستەی گشت ئەندامانی هەردوو یەکێتیی قوتابیان و لاوانی کوردستان دەکەم و هیوای پێشکەوتن و نوێبوونەوە و بەردەوامییان بۆدەخوازم .
هەردوو یەکێتیی قوتابیان و لاوان مێژوویەکی پڕ لە سەروەریان هەیە و لە قۆناخە جیاوازەکانی خەباتی گەلی کوردستاندا، هەمیشە لەسەنگەری پێشەوەی بەرگریکردن و داکۆکیکردن بوون لە پرسە نیشتمانییەکان. هەروەها مەڵبەندی پێگەیاندنی چەندین سەرکردەی لێهاتوو وبەتواناش بوون کە ئەمڕۆ زۆریان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا خزمەت دەکەن.
هیوادارم لە کاروانی خەباتی ڕێکخراوەیی خۆیاندا لە سەرکەوتنی بەردەوامدا بن لە پێناو پێگەیاندنی نەوەیەکی هوشیار و زانا و داهێنەر ونیشتمانپەروەر و تواناکانیان لە خزمەتکردنی گەل و وڵاتەکەیان بخەنەگەڕ.
یادی هەژدەی شوبات پیرۆز بێت و هەمیشە یەکێتیی قوتابیان و یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان لە پێشکەوتن و نوێبوونەوەیبەردەوامدا بن .
مەسرور بارزانی.
جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان
18ی شوباتی 2023