مەسرور بارزانى لە کۆبونەوەکەی ئەمڕۆی فەڕەنسا تیشکی خستە سەر بارودۆخی گشتیی ئابووریی هەرێمی کوردستان
مەسرور بارزانى لە کۆبونەوەکەی ئەمڕۆی فەڕەنسا تیشکی خستە سەر بارودۆخی گشتیی ئابووریی هەرێمی کوردستان
ئەمڕۆ هەینی، مەسرور بارزانى، سهرۆکى حکومەتی
ههرێمى کوردستان لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ، لە نووسینگەی سەرەکی دەزگای بازرگانیی فەڕەنسی بۆ کۆمپانیا فەڕەنسییەکانMouvement des entreprises de France (MEDEF) لە شاری پاریس، لەگەڵ ژمارەیەک خاوەنکار و وەبەرهێنەر و بازرگان ونوێنەری چەندین کۆمپانیای فەڕەنسی کۆبوویەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان تیشکی خستە سەر بارودۆخی گشتیی ئابووریی هەرێمی کوردستان وچاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم لە ڕووی هەمەجۆرکردنی ئابووری و سەرچاوەکانی داهات و بنیاتنانی ژێرخانێکی بەهێزی ئابووری وبەدیجیتاڵکردنی خزمەتگوازرییە گشتییەکان و پێشکەشکردنی ئاسانکاریی پێویست بۆ وەبەرهێنەرانی ناوخۆ و دەرەوە.
سەرۆکى حکومەتى هەرێم، هانی کۆمپانیا فەڕەنسییەکانی دا کە زیاتر وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان بکەن، ئامادەیی هەموو هاریکارییو هاوئاهەنگییەکی پێویستی حکومەتی هەرێمی کوردستانیشی بۆ ئەم مەبەستە دەربڕی.
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، ئامادەبووان چەندین سەرنج و تێبینی و ڕاسپاردەیان بە ئاراستەی پەرەپێدانی وەبەرهێنانی فەڕەنسی لە هەرێمیکوردستان خستە ڕوو و سەرۆکی حکومەتیش وەڵامی پرسیار و تێبینی بەشدارانی کۆبوونەوەکەی دایەوە.